AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٧ ١٠:١٦

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

مووشەکی سەروودەنگی فەتاح چۆن ئیسرائیلییەکانی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە؟

مووشەکی سەروودەنگی فەتاح چۆن ئیسرائیلییەکانی بە خۆوە سەرقاڵ کردووە؟

مێدیا عێبری زمانەکان بە دانپێدانان بە هێزی زۆری مووشەکی سەروودەنگی فەتاح، دانیان پێدانا کە تەنانەت ئەمریکاش خاوەنی ئاوەها تەکنۆلۆژیایەکی سەربازی نییە و هیچ سیستەمێکی ئاسمانی توانای شوێنگیری کردنی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسانی سەربازی ئیسرائیل بە وتنی ئەوەی کە ئەو مووشەکە هێزێکی سەرسووڕهێنەری هەیە، جارێکی دیکە لەسەر هێزی بەرگری و توانی هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران دانیان نا.

کارناسی سەربازی کەناڵی 12 ی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە دانی پێدانا کە نیگەرانی ئێمە لە هێزی ئەو چەکە ئەو کاتەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ زەوی.

ئەو شرۆڤەکارە زیادی کرد: ئیسرائیل جارێکی دیکە، ئەوە تێگەییشت کە ئەو زنجیرە لە هەوڵە سەربازیی ئێران بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی هێزی بەرگری ئەنجام دەدرێت.

News ID 46196

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha